ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
راپۆرت

قوباد تاڵەبانی، هەنگاو بەهەنگاو بەرەو كورسیەكەی باوكی

  2022-09-01  |    12593 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
دوای شكان لەكۆنگرەو دواتر بانگهێشتكردنی و ئاگاداركردنەوەی لەلایەن لاهور شێخ جەنگی، كە ئەوكات دەستی بەسەر تەواوی یەكێتیدا گرتبوو، قوباد تاڵەبانی توڕەیەكی لەرادەبەدەر بەسەریدا زاڵ دەبێت و هەرچی زوو هەوڵی فەراهەمكردنی هەلومەرجێكی گونجاو بۆ تۆڵەكردنەوەی خۆی كەئەوكات گرنگترین كارێك كە پێویست بوو بیكات، رازیكردنی برا گەورەكەی بوو، كەئەوكات زۆر بڕواو متمانەی بە لاهور هەبوو.

شەوی تۆڵە 

ژێر بەژێر، پیلانەكان دژ بەلاهور شێخ دادەڕێژران، كە ئەوكات تەواوی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەژێر دەسەڵاتیدا بوون، جوڵەكانی لەناو جەماوەرو وەستانەوەی دژ بەپارتی وجۆشدانەوەی دەماری توڕەی یەكێتی بەرامبەر بەنەیارەكان، حەماسەتێكی گەورەی لێدروست بوو، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوانە هەلومەرجی زیاتریان بۆ قوباد تاڵەبانی دەڕەخساند، بەتایبەت كاتێك كە پارتی سوربوو لەسەر ئەوەی كوڕەكەی شێخ جەنگی تیكەیەكی ئاسان نیە بۆیان، بوونی زیانێكی گەورەیە، توركیاش كەباش دەیزانی كە پەكەكە لەرۆژئاواو باشور رۆژ بەرۆژ بەهێز دەبێت هەستی بەمەترسیەكی گەورە دەكرد، كۆكردنەوەی ئەو بۆچوونانە  بۆ كوڕە بچوكەكەی تاڵەبانی گرنگ بوو.

شەوی هەڕەشە گەورەكە

شەوێك پێش هەشتی تەمووز، قوباد تاڵەبانی لەدەباشان دوای ئەوەی تەواوی پیلانەكە ئامادەی ئەنجامدان دەكات،  بەچەند كەسێكی نزیك بەخۆی وتووە" چیتر لاهور كۆتایی پێهات"،  بۆ ئەوقسەیكرد؟چونكە بافڵ تاڵەبانی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵدەكات، هەرچەند بەهەفتەیەك پێش ئەوەی لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەیی و چەند ئەفسەرێكی دژە تیرۆر كە ئەژی ئەمینیشی تێدابووە، كۆبوەوەو شێخ جەعفەر شێخ مستەفاش هێزەكەی خستبووە خزمەتی، وە لەولاشەوە بوەستێت پارتی و توركیا لەسەر خەت چاوەڕوانی دەست پێكردنی فیلمەكەیان دەكرد.

بەسەركەوتووی ئەنجامدرا

پیلانی هەشتی تەمووز، تەواوی دەسەڵاتەكانی كۆنگرەی پوچەڵكردەوە، وە هێزو بازوو كاریگەری ئەنجومەنی سەركردایەتی كەهێندەی كارتۆنی و بێ گیان بوون هیچی تر نەبوون سەلمێنرا، بەتەواوی لاهور شێخ جەنگی كەسی یەكەمی ناو یەكێتی گەمارۆ دراو تەنانەت ژوورە تایبەكەشی پشكنینی بۆ كرا، دەست بەسەر سایت و تەواوی دام و دەزگا تایبەتەكانی دا گیرا، هەر ئەوشەوە ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی لەبری ئەوەی بچن بۆ لای بافڵ دەچنە لای قوباد تاڵەبانی، كەئەویش بێ باكانە دووبارە دەڵێتەوە" چیتر لاهور شێخ جەنگی تەواو".

پیلانی بی

پیلانی بی قوباد تاڵەبانی دەركردنی هاوسەرۆك و چوار لەپشتیوانیە سەرەكیەكانی بوون، دواتر دەستپێكردنی دیداری یەكێتی بوو، كەتەواوی بەرنامەی دیدارەكە لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە داڕێژراو تەنها دوو ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی لێی ئاگادار بوون، ئەمە جگە لەوەی دیدارەكە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی قسەی لەسەر نەكراوەو نەخرایە دەنگدانەوە، نەك هەر ئەوە بەڵكو هەر كۆبونەوەشی بۆ ئەنجام نەدرا.

سەیر لەوەیە دەر ئەنجامی دیدارەكە پێش دەستپێكردنی دەركەوت، تەواوی بەرنامەكە بە هەفتەیەك پێش ئەنجامدانی بەتەواوی رێكخرا، چۆن دارایی یەكێتی و رێكخستن و راگەیاندنی یەكێتی بەتەواوی زانیاریەكان بكەونە ژێر دەسەڵاتی قوباد تاڵەبانیەوە، وە چۆن بافڵ تاڵەبانی بكرێتە سەرۆكی یەكێتی، وە بەتەواوی ئەوە ئەنجامدرا، وە لەو نێوەندەشدا تەواوی ئەوانەی پشتیوانی كوڕانی تاڵەبانی بوون پۆست و پلەو پایەیان لەناو یەكێتی پێدەدرێت و هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێ دەكرێت.

پلانی سی 

پلانی سی ئاسانە، گشتی بەچاو دەبینرێت، دروستكردنی پەردەیەكی رەنگاو رەنگە لەبەرچاو خەڵك، بەوەی كادیرانی دوو موچە لادەبرێن و كەلەراستیدا 70% ی كادیرانی یەكێتی دامەزراوی حكومەتن وەك چۆن لەپارتی و حزبەكانی تریشدا وایە، ئەم پیلانە سودی تری لێدەبێنرێت، ئەو پارەیەیی لەو بڕینی موچە دەمێنێتەوە، لەهێزە ئەمنیەكان خەرج دەكرێت و ژمارەیان زیاتر دەكرێن وچەكی پێشكەوتوویان بۆ دابین دەكرێت، بەتایبەت هێزی كۆماندۆ.

گرتنی  بەرپرس ودەوڵەمەند و بازرگان و زۆر كەسی تر، تەنها 20%ی گۆڕانكاریانە، كەلەراستیدا زۆرینەی ئەو كەسانەی كە دەبێت دەستگیربكرێن و لەحەقیقەتی گەندەڵیدا تێوەگلاون هیچ خەمیان نیە، بۆ؟ چونكە ئەمە كۆكردنەوەی دەسەڵاتی داراییە بۆ ماڵی كوڕانی تاڵەبانی، كەئەوان لەو ماڵەدا رێزیان لێدەگیرێت. 

پیلانی كۆتایی 

كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بوو، بەتەواوی بەرنامەكە لەقۆناغی یەكەمدا جێبەجێكراو هەموو دەسەڵاتەكان شوێنی خۆیان گرت، ئەنجومەنی سەركردایەتی هەر بەو گیانە  بێ گیانەیەوە هەموو شتەكان قبوڵ ئەكەن، لەبەر ئەوەی كورسیەكەی ژێریان نەلەقێت، یان ئەوانیش نەكەونە بەر شاڵاوی هێزی كۆماندۆو باخ و بەنزینخانە و سەروەتە بێ شومارەكەیان ئاشكرا نەبێت.

قۆناغی دووەمی گۆڕانكاریەكان كە رەنگە یەك دوو ساڵێك بخایەنێت ئەویش مەراسیمی دانیشتنی قوباد تاڵەبانیە بەشێوەیەكی رەسمی لەسەر كورسیەكەی باوكی.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ