دوای سكاڵای لاهور شێخ جەنگی لەدادگای كەرخ لەبەرامبەر رووداوەكانی 8ی تەمووز، وابڕیارە لەسەرەتای مانگی 8ەوە دادگاییەكان دەست پێبكات و هاوكێشەكە یەكلا ببێتەوە.
هەموو گۆڕِانكاریەكان رەتدەكرێتەوە
لاهور شێخ جەنگی لەسكاڵاكەیدا تەواوی ئەو گۆڕانكاریانەی كە بافڵ تاڵەبانی ئەنجامیداوە بە نایاسایی و دەرچوون لەپەیڕەوی ئاڕاستەكراوی حزبی دانراوە، وە بەكودەتای سەربازی و بەزۆر ئەنجامدراوە، هاوكات ژمارەیەك پارێزەر بەرگری لەو دۆسیەیی لاهور شێخ جەنگی دەكەن و دوا راپۆرتیان بۆ هاوسەرۆكەكەی یەكێتیی ئەوەیە كە دۆسیەكە لەبەرژەوەندی ئەوان تەواو دەبێت.
بافڵ تاڵەبانی سورە لەسەر گۆڕانكاریەكانی
هاوكات بافڵ تاڵەبانی بەژمارەیەك پارێزەری بڕوا پێكراوی یەكێتیەوە چاودێری سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگی دەكەن، وە بەپێی هەوڵەكانی ئەوان تاوەكو ئێستا یەكلا نەبووەتەوە كە كێ ئەو دۆسیە دەباتەوە، بەڵام لەهەوڵدان و پاساوی یاساییان بۆ ئەو گۆڕانكاریانە گەندەڵی و كێشەی تری خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتە و هاوكات بڕیارەكانی لابردنی لاهور شێخ جەنگی و ئەو گۆڕانكاریانەی خستووەتە سەر دەسەڵاتی مەكتەبی سیاسی كە گوایە لەوانە دەستبە گۆڕانكاریەكان كراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە هیچ یەكێك لەو گۆڕانكاریانە ئاڕاستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە نەكراوە.
ئەگەر لاهور شێخ جەنگی براوەی دۆسیەكە بێـت؟
بەپێی وتەی چاودێرانی سیاسی و یاساناسان ئەگەری زۆرە لاهور شێخ جەنگی براوە بێت، چونكە دادگا تەماشای پەێڕەوی رەسمی ئەو حزبە دەكات، ئەو بڕیارانەی لەكۆتا كۆنگرەدا دەركراون، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار دەدات، كە بەپێی راپۆرتی سكاڵای پارێزەرەكانی لاهور شێخ جەنگی هیچ بیانوویەك جگە لەكودەتاو بەكارهێنانی دەسەڵاتی سەربازی شتی تر نیە.
هەر بەپێی ئەو لێكدانەوانە ئەگەر لاهور شێخ جەنگی براوەی دۆسیەكە بێت، ئەوە سەرجەم گۆڕانكاریەكان بە دیداری یەكێتیشەوە پوچەڵ دەكرێنەوەو لاهور شێخ جەنگی دەگەڕێتەوە ناو هاوكێشەكان و دەسەڵاتی تەواوی پێدەدرێتەوە.
ئەگەر بافڵ تاڵەبانی سەركەوت؟
بەهۆی دەسەڵاتی زۆری بافڵ و ئەوەش كە كوڕی تاڵەبانیەو هاوكات بەپشت بەستووی بە ئێران، هەرچەند ئێرانیەكان خۆیان یەكلا نەكردوەتەوەو تەنها داوای ئارامیان كردوە كە بەشێوەیەكی ئارام كێشەكان چارەسەر بكرێت هیچی تریان نەوتووە، ئەگەرەكانی سەركەوتنی سەرۆكی دوای دیداری یەكێتی هەیە، وە تاوەكو ئێستا بەردەوامە لەگۆڕانكاریەكان و بڕیارەكانی و هاوكات فەرمانی بۆ ژمارەیەك سەركردایەتی تر دەردەكات و دەیانكات بەمەكتەبی سیاسی.
لەسەروبەندی سەركەوتی بافڵ رەنگە چیتر شوێنێك بۆ كوڕەكەی شێخ جەنگی مامی لەناو یەكێتی نەمێنێتەوەو كۆڵی سیاسی خۆی بۆ شوێنێكی تر بەرێت یان قەوارەیەكی سیاسی تر دابمەزرێنێت یان كاردانەوەی تری هەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە لاهور شێخ جەنگی لە كۆبونەوەی لەگەڵ بەرهەم ساڵەح لەبەغدا سووربووە لەسەر ئەوەی دۆسیەكە دەباتەوەو كاردانەوەشی دەبێت.