هێزێكى نادیارى یه‌كێتى پیشمه‌رگه‌یه‌كى دێرینى حزبه‌كه‌ى پاش ئه‌وه‌ى هه‌ڵده‌كوتنه سه‌رى خۆى و كورێكى به‌بریندارى ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و لایه‌نى سكاڵا كه‌ر كه خێزانێتى جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌و بووه , و ئه‌نوا پرێس ورده‌كارى ئاشكرا ده‌كات .
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له نێوان كاتژمێر 4 بۆ 5 به‌ره‌به‌یان هێزێكى نادیار كه له سلێمانیه‌وه هاتووه و تا ئێستا نازانرێت چ جۆره هێزێكى یه‌كێتى یه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵى شێرزاد باوه نوورى كه به‌رپرسى پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى یه‌كێتى یه له گه‌رمیان و هاوكات كه‌م ئه‌ندامى سه‌نگه‌ره و پێشتریش ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى بووه له پشت ناوچه‌ى پیشه سازى كه‌لار .
وتیشى " هه‌رچه‌ند ورده‌كارى شێوازى هێرشه‌كه نازانرێت به‌ڵام به‌پێى شوێنى رووداوه‌كه كه ئه‌نوا پرێس چووه‌ته ئه‌وێ و به‌ڵگه‌كانى لایه رووبه‌رووبوونه‌وه روویداوه سه‌دان فیشه‌ك ته‌قێنراوه له هه‌ردوولا "
به‌پێى به‌ڵگه‌كانى به‌رده‌ست چه‌ندین گازى فرمێسك رێژ به‌كار هێنراوه .
به‌پێى زانیاریه‌كانى ئه‌نوا پرێس هه‌ریه‌ك له شێرزاد باوه‌نوورى و كورێكى به‌ناوى ژیلوان له هێرشه برینداربووه و دواتر براون بۆ سلێمانى و له‌وێ راده‌ستى پۆلیسی سلێمانی كراوه به‌بریندارى.
ئه‌نوا پرَێس په‌یوه‌ندى كرد به ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى گه‌رمیان به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بێ ئاگاى خۆیان له هاتنى ئه‌و هێزه ده‌ربری .
هاوكات دكتۆره باخان ئازاد كه خێزانى شێرزاد باوه‌نووریه تایبه‌ت به ئه‌نوا پرێسى وت به‌یانى ئه‌مرۆ كاتێك رۆشتم بۆ پۆلیس له‌وێ پێیان راگه‌یاندووم كه ئه‌وكه‌سه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو ته‌قه‌ى له‌ماڵه‌كه‌ت كرد ده‌ستگیر كراوه .
به‌پێ زانیاریه‌كانى ئه‌نوا پرێس د.باخان ئازاد خێزانی شێرزاد باوه‌نووری یه و ماوه‌ى هه‌شت ساڵه كێشه‌كه‌یان له‌دادگایه و دادگا یه‌كلاى نه‌كردوه‌ته‌وه به‌وته‌ى كه‌س و كارى شێرزاد باوه‌نوورى د.باخان توانیویه‌تى دادگایه‌كه بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر و درێژە پێ بكیشێت .
هاوكات ماوه‌یه‌كى كه‌مى پێش رووداوه‌كه ناوبراو چه‌ند رۆژێك لاى مێرده‌كه‌ى كه شێرزاد باوه نوورى بووه له‌ماڵه‌كه‌ی و دواتر هه‌وڵى داوه وبگه‌رێته‌وه بۆلاى و ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌و ته‌تهشیر و قسانه‌ى ده‌یكات له میدیا كانه‌وه .
ئه‌وه‌ش زانراوه شێرزاد باوه‌نوورى سكاڵاى لێكردوه كه د.باخان پێشتر ماڵى سوتاندو چه‌ندین كارى تر‌ى به‌رامبه‌ر كراوه .
به‌پێى زانیاریه‌كان له پاى ئه‌م كێشانه دواتر له‌ماوه مانگى رابردوو شه‌وێك شێرزاد باوه‌نوورى به چه‌ك و روومانه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵى خێزانه‌كه‌ى كه باخان ئازاده‌و هیچ زیانێكى گیانى نابێت , و دواتر فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن به‌مادده‌ى 405 بۆ شێرزاد باوه‌نوورى ده‌رده‌چێت .