ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
راپۆرت

لەئەژی ئەمینەوە بۆ وەهاب هەڵەبجەیی!! بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت چی بكات ؟

  2022-07-19  |    14352 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی
دوێنێ شەو نوسراوی دادگا بۆ دەستگیركردنی وەهاب هەڵەبجەی بەرپرسی هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی بەماددەی 406 لەلایەن دادگای هەولێرەوە دەركرا، كە ئەمە چەندین خوێندنەوەی جدی هەڵدەگرێت، وە پرسیاری گرنگ ئەوەیە، ئایا وەهاب هەڵەبجەی بەدەری ئەژی ئەمین دەچێت؟.

وەهاب هەڵەبجەی، بەیانیان كەهەڵدەستێت لەخەو تاوەكو شەو دێت وئەوكاتەی پێویستیەتی، لەلای بافڵ تاڵەبانیە، هەنێك جار بەوە ناودەبرێت كە كەیەكەم كەسی متمانە پێكراوێتی، بەڵام بۆ لەپڕ فەرمانی گرتنی بۆ دەردەكرێت؟، ئەمە چ یاریەكە ؟، وە بەكوێ دەگات؟.

ترسی لابردن و لادان و  بڕیارە لەناكاوەكانی بافڵ تاڵەبانی رێكخستن و هێزە ئەمنیەكان و دەزگا هەواڵگریەكانی بردوەتە دۆخێكی دەروونی سەختەوە، كە نەك تەنها ئەوانە بەڵكو دەزگا راگەیاندنەكان و ناوەندە رۆشنبیریەكانیشی گرتووەتەوە، بەپێی زانیاری دزەپێكراو، ئەنواپرێس زانیویەتی:" تەنانەت لە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیش سزاو لێپرسینەوەو خۆ زت كردنەوە هەبووەو بافڵ تاڵەبانی كەسی تایبەتی بۆ ئەو دۆخە داناوەو ناوەكەشی لای ئەنواپرێس بەبەڵگەوە پارێزراوەو لەراپۆرتێكی شیكاری و بەڵگەییدا بڵاو دەكرێـتەوە.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، ئەم بڕیارەی دژ بەوەهاب هەڵەبجەی، دوو حاڵەكات دەگرێـتەوە، یەكەم هەمان سیناریۆی ئەژی ئەمینەوەو رەنگە كەسێك لەبنەماڵە یان كەسێكی زۆر زۆر نزیكی  بافڵ تاڵەبانی خۆی قوت بكاتەوەو وەهابەكەی هەڵەبجەش ئاوت بكرێت، دووەمیش، رەنگە گوێبادانێك بێت بۆ وەهاب بۆ ئەوەی زیاتر نەچێت و سنوری خۆی بزانێت، هەر بەپێی زانیاریەكان ئەو نوسراوە رەوانەی دەستی ئەمریكیەكان كراوەو نیگەرانی لێكەوتووەتەوە.

لادانی ئەژی ئەمین لەكاتێكدابوو، كە لەزۆربەی كۆبونەوەكاندا دەستەراستی بوو، لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ووتی" دەزگای زانیاری باشترین بەرێوبەری هەیە"، بەڵام لەپڕێكدا بەتەواوی ئاوت كراو دەزگاكەش بەهۆی هەڵوێستەكانی هەردوولاوە ئیفلیج بووەو كێشەی زۆری لێكەوتووەتەوەو ئێرانیەكانیش راستەوخۆ بەبافڵیان وتووە لەو دۆخە نیگەرانن.

پێشتر ئەنواپرێس ئەوەی بڵاوكردەوە، كە لیستێكی 45 كەسی لەسەركردایەتی یەكێتی لەبەردەستی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیە، بۆ ئەوەی لەباشترین دەرفەتدا لەو كورسیەی ژێریان بهێنرێنە خوارەوەو تۆڵەی نزیك بوونەوەیان لەلاهور شێخ جەنگی  لێبكرێتەوە.

ئێستا هەموو ئەگەرەكان لەسەر چارەنووسی وەهاب هەڵەبجەییە، كە چارەنووسی چۆن دەبێت و چی بەسەر دێت؟.

 


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ