ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
راپۆرت

لە سریلانکا چی ڕوویدا؟

  2022-07-12  |    875 جار خوێندراوەتەوە
سریلانکا
نرخی پێداویستی ڕۆژانە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.ڕێژەی هەڵاوسان ٥٠٪ زیادی کردووە. خراپی دۆخی کارەبا و کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی کە گەشتوەتە لێواری هەرەس هێنان. کەمی بانزین و پێنەدانی بانزین بە ‌هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی وەکو پاس و تاکسی و شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی. کەمی بانزین وای کرد کە نرخی بانزین لە پڕدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بێتەوە.

لە مانگی شەشی ئەمساڵدا، حکومەت بڕیاریدا کە بەنزین نەفرۆشرێت بە ئۆتۆمبیلی تایبە و ناپێویست، بۆ ماوەی دوو حەفتە. ئەمەش یەکەمینجارە کە حکومەتێک ئەو کارە بکات لەوەتەی ساڵی ١٩٧٠وە.

 
قوتابخانەکان داخران و داوا لە خەڵک کرا کە لە ماڵەوە کار بکەن.

بۆچی ئابووری سریلانکا گەشت بەم قۆناغە؟
یەدەکی دراوی بیانی لە وڵاتدا بەرەو نەمان ڕؤشت. ئەمەش وایکرد کە پارەی پێویست نەبێت بۆ کڕین و هاوردە کردنی شتومەك لە وڵاتانی ترەوە.

وە لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا، بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا، شکستیان هێنا لە دانەوەی قەرزە دەرەکیەکان. حکومەت پەتایکۆرۆنای کرد بە بەهانە کە کاریگەری هەبووە لەسەر کەرتی گەشتیاری وڵاتەکەیان کە سەرچاوەی سەرەکی دراوی بیانیە لە سریلانکادا. هەروەها تەقینەوەکانی ٢٠١٩ کە لەچەند کەنیسەیەکدا ڕوویدا ڕێژەی گەشتیاری کەم کردەوە لەو وڵاتەدا. هەرچەندە کە شارەزایان پێیانوایە کە خراپ بەڕێوەبردنی وڵات، سریلانکای بەم دۆخە گەیاند.

لە کۆتایی شەڕی ناخۆی سریلانکا لە ساڵی ٢٠٠٩، حکومەت بڕیاریدا کە هەناردەکردن کەم بکاتەوە بەمەبەستی پڕکردنەوەی بازاڕی ناوخۆ بە کاڵای ناوخۆی. هەربۆیە داهاتی هەناردەکردن کەمی کرد و خەرجی هاوردەکردن زیادی کرد.

لە ئێستادا سریلانکا، ساڵانە زیاد لە سێ ملیار شتومەك هاوردە دەکات، کە بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی دراوی بیانی لە وڵاتدا.

لە ساڵی ٢٠١٩، یەدەکی دراوی بیانی سریلانکا بریتی بوو لە ٧،٦ ملیار دۆلار. لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٠ یەدەکیان گەشتە ١،٩٣ ملیار دۆلار. بەم دوایانەش حکومەت ڕایگەیاند کە یەدەکی دراوی بیانی تەنها ٥٠ ملیۆن دۆلاری ماوە.

حکومەت بووبەژێر قەرزێکی زۆری وڵاتانەوە لە نێویاندا وڵاتی چین بۆ ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەک کە ڕەخنەگرەکان پێیوان وایە کە پرۆژەی ناپێویستن.

زۆربەی ناڕەزایەتیەکانیش ئاراستەی گۆتابایا ڕاجاپاکسای سەرۆکی وڵات و ماهیندای برای بوو کە بە سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرا و پاشان لە مانگی پێنجی ئەمساڵ لە کارەکەی دوورخراویەوە.
کاتێک کورتهێنانی یەدەکی دراوی بیانی لە سریلانکا بوو بە کێشەیەکی گەورە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ حکومەت بڕیاریدا سنورێک دابنێت بۆ هاوردەکردن، بڕیاری دا کە هاوردەکردنی پەینی کیمایی قەدەغە بکات و بە جوتیارانیان وت پێویستە کە تەنها پەینی کیمایی ناوخۆ بەکار بهێنن. ئەمەش کاریگەری خراپی کردەسەر بەهەمهێنان و هەناردەکردنی چایی.
لە ئێستادا پلانی حکومەت چیە؟

سەرۆکی وڵات ڕایگەیاند کە دەستی لەکار کێشاوەتەوە. سەرۆک وەزیرانیش ڕایگەیاند کە ئەویش دەست لەکار دەکێشێتەوە بۆ ئەوەی حکومەتێکی یەگرتووی نیشتمانی پێکبهێندرێت.
پرسیار ئەوەیە کە کێ سەرپەرشتی وڵات بکات و کێ دەتوانێت ئاسایش بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.

سەرۆکی پەرلەمانی سریلانکا بە بی بی سی ڕاگەێاند کە دوای ئەوەی سەرۆکی وڵات دەست لەکار دەکێشێتەوە، هاوپەیمانێتیەک دروست دەکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی حەفتەیەکدا.
سەرۆک وەزیرانی وڵات رایگەیاند کە بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی کارمەندان بدەن ئەیانەوێت پارەی زیاتر چاپ بکەن و وتیشی کە ئەمەش دەبێتە هەڵاوسانی زیاتر و قەیرانەکان زیاتر دەکات. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لەبەرنامەیاندایە کە هێڵی ئاسمانی وڵات بدەن بە کەرتی تایبەت و داواشیان لە ڕووسیا و قەتەر کردووە کە سووتەمەنی پێویستان بە نرخێکی هەرزان پێبدەن بۆ ئەوەی خەرجی سووتەمەنی کەم بکەنەوە و نرخی سووتەمەنی دابەزێنن.

بڕی قەرزە دەرەکیەکانی سریلانکا چەندە و دەبێت چەند قەرز بداتەوە؟

حکومەتی سریلانکا بڕی ٥١ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لەسەرە کە بڕی٦،٥ ملیار لەو قەرزانە لە وڵاتی چین کردوویەتی.

لەم ساڵەوە دەبێت ساڵانە بڕی ٧ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی بداتەوە. بانکی جیهانیش ئەڵێت کە دەتوانن تەنها ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بدەن بە سریلانکا.

وڵاتانی جی-٧ کە سەرکردایەتی پێشەسازی جیهان دەکەن ( کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا،یابان، بەریتانیا لەگەڵ ئەمەریکا) بەڵێنیان داوە کە هاوکاری پێشکەش بە سریلانکا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.

 
سەرچاوە: بی بی سی
ئامادەکردن وەرگێڕان: سۆران نریمان 


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ