ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
وەرزش

تەواوی میدیاكان: بنزیمە شایستەی بالۆن دۆڕە

  2022-06-05  |    1709 جار خوێندراوەتەوە
بنزیمە
میدیا جیهانیەكان بڵاویانكردوەتەوە، یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا، كەریم بنزیمە شایستەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهانە بۆ ئەم وەرزە.

رۆژنامەی لكیب بڵاویكردوەتەوە:" بنزیمە ئەوەی پێویست بوو بۆ ریاڵ مەدرید كردویەتی، ئاستێكی باشی نواندوەو چەندین گۆڵی چارەنووسازی كردوە، ئەمە جگە لەوەی دوو نازناوی گەورەی وەكو لیگی ئیسپانیا و جامپیۆنزلیگی بردوەتەوە.
بنزیمە ئەمساڵ 50 گۆڵی تۆماركردوە، كە 44یان بۆ ریاڵ مەدرید بووەو 6یان بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا، هاوكات گۆڵكاری خولی ئیسپانیاو جامپیۆنزلیگ بووە.
 


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ