کچە هونەرمەند و شاعیری دیاری سلێمانی کاردینا هێمن لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا فانەکانی بەسەر دەکاتەوە و پیرۆزبای جەژن دەکات.
کاردینا هێمن ناسراو بە (کاردینا سپی) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و پیرۆزبای جەژنی ڕەمەزان لە هەوادارەکانی دەکات.
ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردینا سپی) ناسراوە ساڵی (١٩٩١) له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە)، ماوەی چەند ساڵێکە ده‌ستی به كاری ده‌رهێنانیش كردووه و، كاری ده‌رهێنانی بۆ چەندین كورته فیلم ئەنجام داوە، هاوكات تائێستا چەندین خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کرد و لە نواندندا ماچی کوڕێکی كرد.