ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
جۆراوجۆر

پەرستارێکی بەریتانی شوو بە پیاوکوژێکی ئەمەریکی دەکات

  2022-04-24  |    872 جار خوێندراوەتەوە
رێبێکا شۆرت (26 ساڵ) و مانوێڵ ئۆڤانتێ (35 ساڵ)
کچە پەرستارێکی بەریتانی لەکاتی سەردانیکردنی بۆ ئەمەریکا چاوی بە زیندانیەك دەکەوێت و پێکەوە بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، لە کاتێکدا زیندانیەکە پێشتر لەسەر تاوانی کوشتن دەستگیرکراوە و سزای لە سێدارەدانیشی هەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "دەیلی مەیڵ"ـی بەریتانی، رێبێکا شۆرت (26 ساڵ) کچە پەرستارێکی بەریتانیە و لەمیانەی گەشتێکیدا بۆ ویلایەتی فلۆریدا سەردانی "دیزنی وۆرڵد"ـی کردووە و دواتر بە هۆکارێکی سەیر چووەتە ویلایەتی ئاریزۆنا.

کاتێک کەسوکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیوویانەتەوە، بۆیان دەرکەوتووە کە رێبێکا لەگەڵ زیندانیەکی مەکیسکی-ئەمەریکیدا هاوسەریگری کردووە، لەکاتێکدا زیندانیەکە بە تاوانی کوشتنی دوو کەس سزای لە سێدارەدانی هەیە.

مانوێڵ ئۆڤانتێ، هاوژینە نوێکەی رێبێکایە و تەمەنی 35 ساڵە، لە 2008 لەکاتی گەڕان بەدوای ماددەی هۆشبەردا ژن و پیاوێکی کوشتووە و لە ساڵی 2010 سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا سزاکەی جێبەجێ نەکراوە.

دەیلی مەیڵ ئاماژەی بەوەشدا، پەرستارە بەریتانیەکە زۆر حەزی بە تەماشاکردنی دۆکیومێنتاری پیاوکوژەکانی ئەمەریکا بووە.

مانوێڵ ئۆڤانتێ، خاوەنی کچێکە و لەبارەی کەسایەتی خۆیەوە دەڵێت، "زۆر وەفادارم و گرنگی بە خەڵکی دەەدەم، کەس بێ کەم و کورتی نییە، هیوادارم لەسەر هەڵەکانی رابردووم حوکمم لەسەر نەدەن، حەزم لە میوزیکیە و کچێکیشم هەیە ناوی (بۆنی)ـیە.


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ