ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
جۆراوجۆر

باڵاپۆشێك بوە راوێژکاری شاژنی بەریتانیا

  2022-04-07  |    609 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نوا پرێس
پارێزەرێکی باڵاپۆش وەکو راوێژکاری شاژنی بەریتانیا دەست نیشان کرا و ئەو پلەیەش بە بەرزترین پلە دادەنرێت کە پارێزەرێك لەو وڵاتەدا پێی بگات.

سوڵتانە تافاندەر، باڵاپۆشە و خەڵکی بەریتانیایە و بە ڕەگەز خەڵکی بەنگلادشە، دوابەدوای مەڕاسیمێك لە کۆشکی وێستمنستەر وەکو راوێژکاری شاژنە ئەلیزابێسی دوەم دەست بەکاربو.

سوڵتانە رایگەیاند: زۆر دڵخۆشم بەم کارەم بەتایبەت کە یەکەمین باڵاپۆشی پارێزەر بۆ ئەو پۆستە رادەست پێردرێت.

دەشڵێت: لە دادگاکاندا زۆر ژنی باڵاپۆش بەدیناکەم و هیوادارم ئەمە ببێتە دەرچەیەك و هاندەرێك بۆ باڵاپۆشەکانی دیکەش کە خەون بە پۆستی باڵاوە لەم وڵاتەدا ببینن.

سوڵتانە تافاندەر لە ساڵی (2005) بروانامەی یاسای لە زانکۆی کۆلێجی لەندەن و ماستەری یاسایی لە بواری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بەدەست هێناوە.


>زۆرترین خوێندراو