هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب هەیفا وەهبی کە بە یەکێک لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی دنیای هونەری ناوچەکە ناسراوە، چەند وێنەیەکی سەرنجڕاكێشی خۆی بڵاودەکاتەوە.
هەیفا لەو وێنانەدا کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی و خۆشنودی خۆیان بەو وێنانە دەردەبڕن.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، هەیفا وەهبی یەکەم هەنگاوی کە زۆر پەیڕەوی دەکات کرێمی شێدار کردنەوەی پێستە، تا تووشی وشک بوونەوە نەبێت هاوکات بەکارهێنانی کرێمی ژێر چاوی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی تا چرچ نەبێت، جگە لە کاتی پێویست نەبێت ماکیاژ کەم بەکاردەهێنێت تا پێست و دەموچاوی ماندوو نەبێت و بریقەی لەدەست نەدات.
هەیفا هەفتانە پێنج رۆژ راهێنانی وەرزشی دەکات لەپێناو جوان مانەوەی جەستە و پێست و پاراستنی تەندروستی، هاوکات بایەخ بە خواردنی تەندروست وەک ڤیتامین و پرۆتینەکانی دەدات و کەمترین چەوری دەخوات، جگە لە خواردنەوەی دوو لیتر ئاو رۆژانە و خەوی باش.
هەیفا ناسراوە بەوەی هەمیشە بێ گوێدانە کەلتور و دابونەریتەکان جلوبەرگ بپۆشێت و هیچ سنورێکی نییە، لە رابردووشدا بەو هۆیەوە چەندین جار تووشی گرفت بووە، ناوی لەناو لیستی ١٠٠ خانمە کاریگەرەکەی جیهاندایە.