ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

ئەنوا شەڕە قورسەکەی بافڵ تاڵەبانی دژی ماڵ کۆسرەت ڕەسول ئاشکرا دەکات

  2024-02-13  |    3260 جار خوێندراوەتەوە
ئەنوا پرێس
سزدانی دێرین عوزێری بەردەوامە بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی و سەرچاوەیەکیش جەخت دەکاتەوە عوزێری قوربانیە و ئامانجەکە لێدانە لە ماڵی کۆسرەت ڕەسول ..

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆئەنوا پرێس وتی " سزاکانی کوێخا دێرین عوزێری ، لێدانی بافڵ تاڵەبانیە بۆ ماڵی کۆسرەت ڕەسول "..

وتیشی ؛ لەدوای ناکۆکیەکانی نێو کۆنگرە و لاواز کردنی پێگەی ماڵی کۆسرەت ڕەسول و کوڕەکانی لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە بەردەوامی هەیە و جوڵەی تریش بەدوایدا دێت "..

سەرچاوەکە جەختیشی کردەوە ، کە بافڵ تاڵەبانی دەیەوێ تەواوی کاک وباڵەکان کۆتای پێبێنێت و هەموو جومەکانی یەکێتی بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە بەتایبەت هێزەکانی ماڵی کۆسرەت ڕەسول " ..


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ