ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان تایبەت بۆئەنوا پرێس لەسەر هێزی بەناوخۆبەخش دەدوێت

  2023-07-18  |    4494 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی مەڵبەندی یانزەی گەرمیانی یەکێتی ، ڕەتی دەکاتەوە ئەو هێزە بەناو خۆبەخشە ڕەبتی بەوانەوە هەبێت و ناویان بە دەرچوو لەیاسا دەهێنێت و جەخت دەکاتەوە لەوەی لەهەرکوێ بەرژەوەندیان هەبووە نزیک بوونەتەوە لێی ..

شێخ مقداد بەهادین ، بەرپرسی مەڵبەندی یانزەی گەرمیانی یەکێتی ، لە لێدوانێکی تایبەت بە ئەنوا پرێس ،وتی " دەزانم لەسەر فەرمانی دادوەر هێزەکانی ئاسایش ڕۆشتن بۆ دەستگیر کردنی ژمارەیەک چەکداری لەیاسا دەرچوو ، بەڵام دیارە ڕووبەڕوی ئاسایش بوونەتەوە و دواتر دوانیان لێ برینداربووە و کەسێکیش لێیان کوژراوە ...

سەبارەت بەوەی ،  ئەو هێزە کە یەکێتی بن ، بەرپرسی مەڵبەند ڕەتی کردوە ، ئەوانە کۆمەڵێک چەکداری لە یاسا دەرچون و چوونەتە لای هەموو حزب و کەسێک بۆ بەرژەوەندیان "

هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و وتی ، هێزەکانی ئاسایش کارێکی باشیان کردوە چونکە هێزی چەکداری لە یاسا دەرچوو قبوڵ نیە و ڕێگەی پێ نادرێت ..


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ