ئەو هێزەی بەناوخۆ خۆبەخشەی ئاسایش هەڵیکوتایە سەریان لە گەرمیان زۆربەیان ناسنامەی یەکێتی یان پێیە و دەستیشگیراوە،بەسەر چەکی قورس و تایبەت ..
ئەتواپرێس- دانیار محەمەد
بەپێی زانیاریەکانی ئەنوا پرێس ، پاش نیوەڕۆی دوێنی دووشەمە لەگەرمیان هێزی ئۆپراسیۆنی ئاسایش گەرمیان وسلێمانی بۆ دەستگیرکردنی هێزێکی خۆبەخش کە ماوەیەکە لە سنوری گەرمیان دروست بووە چونەتە سەر ماڵی بەرپرسی ئەو هێزە و لەئەنجامدا ڕووبەڕوبونەوە ڕوویداوە ..
بەپێی زانیاریەکانی ئەنووا پرێس یەکێک لەو خۆبەخشانە کوژراوە کەبەڕەگەز عەرەبە(خ .س) و دووان لەو هێزە بەناوخۆبەخشە بریندار بووە..
ئەوەش زانراوە ، زۆربەی خۆبەخشانی ئەوهێزە دوێنێ بەماددەی 156ی لە یاسایی سزادانی عیراقی دەستگیر کراوە و بەشێکی تریان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە ، بۆیە ئەو هێزانەی هاتوونەتە کەلار بەردەوامن لەگەڕان بەدوای ئەوانی دیکە کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە..
هەروەها ، دەست بەسەر چەکی زۆر و تایبەت و قورس گیراوە و ئەمڕۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیر کراوان کراوە و زۆربەشیان ناسنامەی یەکێتی یان پێیە .و بەردەوامیش سەدانی بەرپرسانی باڵای یەکێتی یان کردوە..
ئەنواپرێس ئەوەشی زانیوە ، لەوانە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە کەسی دیاری تێدایە کە لەم ماوەیە بەکاریانی هێناوە بۆ بەرژەوەندی ماددیان لە هەڵکوتانە سەر خەڵک و تەعداکردن بەتایبەت لە سنوری نەوجول و خورماتوو ..
سەرچاوەکەی ئەنوا ئەوەشی ئاشکرا کرد ، سوپای عیراق و حەشد یەکێتی ئاگادار کردوەتەوە،و تەنانەت هەڕەشەشیان کردوە لە کرداری ئەو هێزە لە سنورەکەیان..
بەپێی بەدواداچونی ئەنوا پرێس ، ئەم هێزە لەم ماوەیە لەلایەن کەسایەتی ناوداری ئاینی لە ڕوتێکی شێخ لە هەرێم پاڵپشت و پشتگیر کراون و بەکار هێنراون ، و پێشتریش چەندین کاری هەڵکوتنە سەر خەڵک و کاری نایاسایان ئەنجامداوە لەسنوری خورماو.
ئەنوا پرێس زانیاری وورد و ناوی لایە بەڵام لەبەر دۆخی ئەمنی و تێکچونی زیاتر دۆخەکە بڵاوی نەکردەوە ..