وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا رۆژانی شه‌ممه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته پشووی فه‌رمی.
به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023/2024، رۆژانی شه‌ممه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێم ده‌كرێته پشووی فه‌رمی و قوتابیان و مامۆستایان له هه‌فته‌یه‌كدا دوو رۆژ پشوویان ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2023ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده كه له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی ساڵنامه‌ی ده‌وام و خوێندنی قوتابخانه‌كان دا.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێڵه گشتییه‌كانی بڕیاره‌كانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه به‌كۆده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بڕیاردرا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023 -2024، رۆژانی شه‌ممه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئالان حه‌مه سه‌عید وتی: "واتا ده‌وامی فه‌رمی خوێندن له رۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌بێت و دواتر له رێگه‌ی گشتاندنه‌وه ورده‌كاریی بڕیاره‌كه بۆ هه‌موو په‌روه‌رده گشتییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن روونده‌كرێته‌وه".
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند كه قوتابخانه‌كان ده‌توانن رۆژانی شه‌ممه بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م یان دووه‌م، یان له كاتی بوونی فێستیڤاڵ، بۆنه، رێوه‌ڕه‌سم یان هه‌ر كارێكی پێویست به‌كاربهێنن و دواتر ورده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌نێرن.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئاشكراشیكرد كه ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 رۆژی چوارشه‌ممه 13ی ئه‌یلولی 2023 له قوتابخانه حكومی و ناحكومییه‌كان ده‌ستپێده‌كات "جگه له قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چونكه پڕۆگرامێكی خوێندنی تایبه‌تی خۆیان ده‌بێت".
وتیشی: "رۆژانی 13 و 14ی مانگی ئه‌یلول ده‌ست ناكرێت به وانه‌وتنه‌وه، به‌ڵكو رۆژی 17ی ئه‌یلول له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه ده‌ستده‌كرێت به وانه‌وتنه‌وه".
راشیگه‌یاند كه ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 "له 170 رۆژ كه‌متر نابێت و ئێمه توانیومانه پارێزگاری له ئاستی رۆژانی خوێندن بكه‌ین و به‌گوێره‌ی رێنماییه نوێیه‌كان، سوودمان له به‌شێك له‌و پشووانه وه‌رگرتووه، كه پێشتر پشووی خۆمان بوون، نه‌ك ئه‌و رۆژانه‌ی پشووی گشتیی حكومه‌تن و راگه‌یه‌ندراون. ئێمه ده‌ستكاری ئه‌و پشووانه‌مان نه‌كردووه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستكاریكردنی ئه‌و بابه‌ته‌مان نییه".