ماڵپەڕێکی هەواڵی سیاسیە
هەواڵ

وتەبێژی پارتی زانیاری کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات

  2023-07-11  |    1644 جار خوێندراوەتەوە
محەمەد مەحمود
وتەبێژی پارتی دەڵێت، لە کۆبونەوەی رابردوی نێوان هەردو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیدا "کۆمەڵێک گفتوگۆی زۆر باش و بونیادنەرانە کرا." دەشڵێت، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوشدا هەردو مەکتەب سیاسی بۆ جارێکی دیکە کۆدەبنەوەو "نابێت لەیەکتر دوربین."

ئەنوا پرێس ؛ ئارام مەلانوری

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی، لەبارەی کۆبونەوەی رابردویان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بە میدیای حزبەكەی راگەیاند،هەردولا زۆر بە راشکاوی قسەیان لەگەڵ یەکدی کردوە و "کۆبونەوەکە بە ئاراستەیەکی باش چوە پێشەوەو کۆمەڵێک گفتوگۆی زۆر باش و بونیاتنەرانە کرا."


بەقسەی وتەبێژی پارتی لەو کۆبونەوەیەدا، هەردولا باسیان لەوە کردوە "چۆن ئەو دیدگا جیاوازانەی هەمانە بۆ چارەسەکردنی کێشەکان، لەیەکدی نزیکبکەینەوە و هەوڵبدەین ئەم جیاوازییانە نەبنە هۆی دروستبونی درزێک کە خەڵکی دیکە سودی لێ وەربگرێت."

مەحمود محەمەد بە پێویستی دەزانێت بۆ ئەوەی "درز" لەنێوان پارتی و یەکێتی دروست نەبێت، بەردەوام گفتوگۆ و کۆبونەوە لەنێوان هەردولادا هەبێت و وتیشی، پێویستە "بەردەوام یەکتر ببینین و لە یەکتر دورنەبین." لەبارەی ئەو بێ متمانەیەش کە دەوترێت لە نێوان هەردولا دروستبوە، وتی"دەبێت ئەو بێ متمانەییە چاکبکەینەوە و هەوڵبدەین کێشەکان بە هاوبەشی هەم لە کوردستان و هەم لە بەغدا چارەسەر بکەین."

هەروەها وتیشی، لە کۆتایی کۆبونەوەی رابردوودا لەگەڵ یەکێتی "بڕیارماندا کۆبونەوەی سێیەم لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا ئەنجام بدەین" بەڵام "تا ئێستا رۆژی کۆبونەوەی داهاتو دەستنیشاننەکراوە."


>زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ