عەبدوڵا کەریم مەحمود
سەرکرایەیی سیاسی کورد ، بۆ مانەوەریان لە دەسەڵات ، وتاریی نە تەوەیی یان کردوە ، بە قوربانی وتاریی حیزبی .
لە بەر هەڵەی مەزاجییانە و هەڕەشەو بڕیاری نالۆجیکانەی پڕ لە هەڵچونیان ، یاریان بە سۆز‌و عاتیفەی هاوڵاتیان کردووە ، ئەم نیشتیمانه‌که‌یان کردوه به‌شه‌ڕگه ، بە بەردەوامی کوردی تیا کۆمەڵ کوژ دەکرێت .
لە ١٩٨٧-١٩٨٨ ، نه‌خشه‌ی جینۆسایدی کورد به بڕیاری سه‌دام و به‌فه‌رمانده‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له ماوه‌ی حه‌وت مانگ ، له 8قۆناغی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نا وچه جیا جیاکان جێ به‌جێ کرا .
سەدام ئەوەندە لە خۆی بایی بوو ، دوای جینۆسایدی کورد‌و کۆتایی جەنگی ئێران ، کوێتی داگیر کرد ، جارێکی تر عێراق و کوردستانیان کرد به‌شه‌ڕگه ،هه‌موو چه‌کێکی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ یان له کوردستان و عێراق و ئێران و کوێت و که‌نداودا تاقی کرده‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ،هەموو ئەو وێنه و به‌ڵگه نامانه‌ی جینۆسایدی کوردیان ، بۆ پرۆسه‌ی ئازادی عیراق خسته روو، که له لایه‌ن کۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وه ،نیشانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی درا :
- کە سه‌دام حسین له1987-ه‌وه چه‌کی کۆکوژی قه‌ده‌غه‌کراوی ، نێو ده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به کورد به‌کار هێناوه ، ئه‌مجار بڕیاریان دا :
به‌هه‌موو توانا سه‌ربازییه‌کانیانه‌وه ، ئه‌وچه‌که کۆکوژیانه له ناو ببه‌ن.
زۆر به‌ی ئه‌و چه‌که کۆکوژانه له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ته‌وه به سه‌دام ده‌فرۆشرا ،له کەنداوی عەقبەی ئه‌رده‌ن و میسر‌و کوێت و که‌نداوه‌وه ، به نهێنی ده‌گه‌یشتنه عێراق .
له‌شه‌ڕی قه‌ڵاچۆکرنی کورد له کوردستان وجه‌نگی دژ به ئێران به‌کارده‌هێنران، به پێی راپۆرتێکی ئیستیخباراتی عه سکه‌ری عێراق ، سه‌دام پێش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ، رێژه‌یه‌کی زۆری ئه‌و چه‌کانه‌ی رەوانه‌ی ده‌ره‌وه‌کردبوو ، به‌شێکی تریشی له ناو برد.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌مه‌ریکا ،له به‌رده‌م میدیای ده‌ره‌وه تێک بشکێنێت .بۆ ئه‌وه‌ی واله دنیا بگه‌یه‌نێت سه‌دام خاوه‌نی چه‌کی کۆ کوژی نی یه، هه‌رچه‌نده هه‌مووچه‌که‌کان ته‌فرو تونا کرد .
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی 3 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالی کورد و کیمیا بارانی هه‌له‌بجه‌دا تێ په‌ڕی بوو،ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌مه‌ریکا
به‌رامبه‌ر به جینۆسایدی کورد له کوردستانی باشور هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو ؟
له ئاستی ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌دا که له وڵاته‌کانی خۆیان و وڵاتانی ناتۆوە چه‌که‌کانیان به به‌سه‌دام فرۆشتبوو،،له‌میدیاکانی خۆیانه‌وه تراژیدیاکان نیشان درا .
به‌ڵام که عێراق کوێتی داگیر کرد ، ئه‌مجا وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌کانی چه‌که کۆکژه‌کانی سه‌دام .بۆ جینۆسایدی کورد یان خرانه روو وبڕیاریان دا چه‌که کۆکوژه‌کانی سه‌دام له ناو ببه‌ن .
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌یه ؟ بێ ئه‌وه‌ی به وردی لێی بکۆڵنه‌وه ، بێ ئه‌وه ی توێژینه‌وه له‌و هه‌موو هه‌ڵه مێژویانه‌ی ستراتیجی دبلۆماسی کورد بکه‌ن.
سەرکردەکان هه‌میشه شانازیان بەوە کردوە کە سێبەری داگیرکەرانی نیشتمان بوون ، ئەو خیانەتانەیان ، بە هەڵویستی نەتەوەیی و نیشتمانی وئەرکی خۆیان زانیووە.
ستراتیجی به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکەرانیان ، دژبه گه‌له‌که‌ی خۆیان ،له ده‌یان سیناریۆی جا جیاجیا دا به‌کار هێناوە .
مەقاشی داگیرکەران بوون ، بۆ تێک شکان و کۆمەڵ کوژی گه‌له‌که‌یان ،
جوگرافیای ئەم نیشتیمانەیان ، کردووە شه‌ڕگه‌ی داگیرکه‌ران و
مرۆڤی کوردی تیا کۆمەڵ کوژ کراوە .
بۆ ئەوەی خۆیان و کوڕاو کوڕ و بنەماڵەکانیان ، بۆ هەتا هەتایە ، له سایه‌ی سێبەری داگیرکەران . لە سەر کورسی دەسەڵا ت، بە کۆیلایەتی بمێننه‌وه.